سمیە نجیب خلیل
پوخته
ئەدەب وەکو بوارێکى مەعریفى، پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ مرۆڤ و جڤاکى مرۆییدا هەیە. کاتێک کە باس لە جڤاکى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەدەب وەکو بوارێکى مەعریفى، پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ مرۆڤ و جڤاکى مرۆییدا هەیە. کاتێک کە باس لە جڤاکى مرۆیى دەکەین، لە راستیدا مەبەستمان نەک تەنیا روانینى مرۆڤ بۆ دەورووبەرى و دیاردە مادى و بەرهەستەکان، بەڵکو کۆى ئەو رەهەندە لە ناخداهەڵگیراوانەشە، کە جۆرى تێڕوانینى مرۆڤ بۆ ئەو هەلومەرجانە دەخاتە بەرچاو، کە دەتوانن بەشێک بن لە تایبەتمەندى مرۆڤ.
ئەم لێکۆڵینەوەیە کە بە ناونیشانى (ئافرەت لە (ڕشتەی مرواری) عەلائەددین سەجادیدا؛ لە روانگەى مرۆڤناسى ئەدەبییەوە)ە، هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەى کە ئافرەت لەم دەقەدا، چییە و چۆنە و دەتوانێ چى و چۆن بێ. ئەمە بەشێکى سەرەکییە لە کارى مرۆ/ناسى ئەدەبی چونکە وەک لە مرۆ/ناسى ئەدەبیدا دەردەکەوێ، ئێمە لە رێگەى ئەدەبیاتەوە دەتوانین بەرەو دەرکى تەواوى دنیا هەنگاو بنێین.
(ۆڵفگانگ ئایزەر) کە بە داهێنەرى زاراوەی (مرۆڤناسی ئەدەبی) دادەنرێت، لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، بیردۆزێکی نوێی بۆ لێکۆڵینەوە لەدەقی ئەدەبی پەرەپێدا کە ئاسۆیەکی تازەی لە تێگەیشتنی دەقی ئەدەبی هێنایەکایەوە، ئەمەش بە گۆڕینی سەرنج لە نووسەرەوە بۆ خوێنەرو بڕینی سنوورەکانی جوانی ناسی و دواتر بۆ کولتوورو پێکهاتەی کۆمەڵگە. لە راستیدا لە روانگەى مرۆڤناسى ئەدەبییەوە، هەلومەرجە بالقوەکانى (لە ناخدا هەڵگیراوەکان)ى مرۆڤایەتى، یان بە دەربڕینێکى تر نەتەوەیەکى دیاریکراو، دەتوانرێ دەستنیشانبکرێن.
لە تەوەرەی یەکەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، باس لە چییەتى مرۆڤناسى ئەدەبى و بۆچوونەکانی ئایزەر بەتایبەت دەکرێت؛ لە تەوەری دووەمیشدا، بەپشتبەستن بە بۆچونەکانی ئایزەر و بنەما سەرەکییەکانى ئەو تیۆرە، وەکو چیرۆک وێژى، چیرۆکئاسایى بوون، رەمز، خوازەیى بوون، باسى ئافرەت و جۆرى دەرکەوتنى لە ناو گیڕانەوەکاندا دەکەین، کە لە رشتەى مرواریدا هاتوون.